مهودا میدیا-
وهزارهتى گواستنهوه و گهیاندنى حكومهتى ههرێمى كوردستان رایگهیاند، هیچ پلاتفۆرمێك “تێلیگرام” بلۆك ناكهین، چونكه هیچ نوسراوێكى عیراق به دهستمان نهگهیشتووه.
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، ئێمە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەكو ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمی نەگەیشتووە بە دەستمان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقەوە سەبارەت بەم بابەتە.
لە كاتی گەیشتنی نوسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە، یاخود هەر بابەتێکی تری هاوشێوە، دوای بەدواداچوون لەسەر لێکەوتە و ڕەهەندەكانی ئەم خزمەتگوزاریە و وەرگرتنی بۆچوونی دامودەزگا تایبەتمەندەكان لە ڕووی یاسایی و ئەمنیەوە بڕیاری لەسەر دەدەین، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی یاسای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ژمارە 19ی ساڵی 2011، وە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن
ع