مهودا میدیا
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەردەوامبوونی گەمارۆکان به ئامانجی بێبەشکردنی خەڵکی ئێران له مافه بنەڕەتییەکانیان، ئیراده یان بۆ داکۆکی له ماف و بەرژەوەندییه رەواکانیان به هێزتر کردووه .
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند “دهستدرێژییهكانى ئهمهریكا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران، بووەتە هۆی شەهیدبوونی رێبەری باڵا و چەندین بەرپرسی باڵای سیاسیی و سەربازیی وڵات و هەروەها کوشتنی زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیی ئێرانی کە 168 کەسیان قوتابی و مامۆستای قوتابخانەی میناب بوون”.
وتیشی “نائەمنی زاڵ لە کەنداوی فارس و پێشهاتەکانی دەوروبەری گەرووی هورمز، دەرئەنجامی سیاسەتی دوژمنکارانە و کردەوەی شەڕانگێزی هاوبەشی ئەمهریکا و ئسرائیل دژ بە ئێرانە، ئەم واقیعە ناتوانرێت بشێوێنرێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێران هەمیشە هەوڵی دامەزراندنی پەیوەندیی دۆستانە و بنیاتنەری لەگەڵ دراوسێکانیدا داوە و هیچ ناکۆییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە، بەڵام خاک و ئاسمانی و ئیمکاناتەکانی وڵاتانی ناوچەکە نابێت ببێتە سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر”.
ع