پڕۆژەی رووناکی و کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە

مەودا میدیا-

پڕۆژەی رووناکی ئاشکرایکرد داشکاندنی قەرزی پێش پڕۆژەکەیان لە رێگەی ئی پسوولەوە تاوەکو سبەینێ کاتژمێر :12ی شەو بەردەوام دەبێت و لە رێگەی راستەوخۆش، تاوەکو 6:00ی ئێوارە دەبێت.

پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند ” ژمارەی ئەو هاوبەشانەی کە سوودمەند بوون لە داشکاندنی قەرزەکانی پێش پڕۆژەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 650 هەزار کەس، هاوبەشان دەتوانن لە رێگەی ئی پسوولەوە تاوەکو کاتژمێر 12:00شەو قەرزەکانیان بدەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت بەشێوەی راستەوخۆ لە بنکەکان قەرزەکانیان بدەنەوە، سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ سوود وەرگرتن لە داشکاندنی قەرزی پێش رووناکی و کاتی کارکردنی فرۆشیارییەکانی وزەش لە سنووری هەولێر یەک و دوو، سۆران، پیرمام، کۆیە، خەبات و شەقڵاوە تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە دەبێت، بەڵام لە بنکەکانی دیکە دەوام تاوەکوو کاتژمێر 4:00ی ئێوارەیە”.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند “ئاگاداری دانیشتووانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە کە بەهۆی ئەوەی سبەینێ كۆتا رۆژی لێخۆشبوونی %50 ی کارەبایە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات و رۆژئاوا و دەربەندیخان تا كاتژمێر (9)ی شەو دەمێننەوە و دەوام دەکەن، هاوڵاتییان دەتوانن سەردان بکەن و سوود لەداشكاندنەکان وەربگرن و پارە بدەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان