مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، سبه‌ینێ له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێم ره‌شه‌با ده‌بێت و كه‌شوهه‌واش فێنك ده‌بێت.
پشتیوان پێنجوێنى، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “سبه‌ینێ سێشه‌ممه، لە شاری سلێمانی و بەشێکی تری ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان له نیوه‌ڕۆوه تا ئێواره ره‌شه‌با چالاك ده‌بێت”.
وتیشى “ئاراستەی با بە گشتیی رۆژئاوا دەبێت و هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ باکووری رۆژئاوا، خێرایی با 25 بۆ 50 کیلۆمه‌تر دەبێت و بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاریی روودەدات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌رچه‌نده له ناو چله‌ى هاوینین، به‌ڵام سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما شه‌ش پله داده‌به‌زن و كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێت”.
ع