مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاشکرایکرد به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی حه‌جی 2027 ده‌ست به ناونووسینی حاجیان ده‌كات.
شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومڕه به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند “بەمنزیکانە ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه و هاوڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2027 تۆمار بكه‌ن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واوكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دەست بە ناونووسینی حاجیان بكه ن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ناونووسین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته هاوڵاتییان به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان وه‌كو ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی (ی‌و پی ئین) و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ئاماده بكه‌ن تاكو بتوانن به بێ كێشه و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن”.
ب ح