مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و لێدوانه تونده‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، روسیا له‌و باره‌وه هاته‌ده‌نگ.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگه‌یاند “ئێران هاوبەشی نزیکی ئێمەیە و گرژییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا مەترسی راستەقینەن”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌وه‌ى رووده‌دات هیچ باش نییه، دروستبوونى گرژى له هه‌ر حاڵێكدا دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات”.
شه‌وى رابردوو دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌باره‌ى شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى دانوستان رێكنه‌كه‌وتن، تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى له ئێران كرد، دواى چه‌ند كاتژمێرێك رێككه‌وتن كرایه‌وه و بڕیاره ئه‌م هه‌ینییه له عومان كۆببنه‌وه.
ع