مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و گه‌ره‌نتی چوونی حاجیانی كوردستان بۆ سعودیه، گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی حاجیانی عیراق ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند “سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی دەستپیدەکات و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق شێواز و رێککارەکانی چوونی حاجیان رێكده‌خرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دەن له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقییه‌وه هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو قه‌ره‌بووی حاجیان بکرێتەوە و مافی هاوڵاتییان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عیراق ده‌یكات”.
ب ح