هەرێم و عیراق خەریكە دەگەنە رێككەوتن لەسەر سیستەمی ئەسیكۆدا

مەودا میدیا-
هەریەك لە حكومەتی هەرێم و ناوەند لەبارەی جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆداوە خەریكە دەگەنە رێككەوتن و تا ئێستاش تەنها چوار خاڵ ماوە كە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

نەوزاد غەفور، سەرۆكی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند” تا ئێستا هەرێم و عیراق رێككەوتنیان لەبارەی 14 خاڵی سیستەمی ئەسیكۆداوە كردووە و تەنها چوار خاڵ ماوە بۆئەوەی بگەنە رێككەوتنی تەواو و ئەو چوار خاڵەش ناكۆكی و تێبینی جیاواز هەیە لەسەریان و ئێستا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت”.

لە بارەی دواین كاتیشەوە بۆ جێبەجێكردنی سیستەمەكە لە هەرێم وتی”حكومەتی عیراق تەنها چوار مانگی دیاریكردووە بۆ هەرێم بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی ئەسیكۆدا و دەبێت پێش ئەو وادەیە رێكەوتن بكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو چوار خاڵەی كە ناكۆكییان لەسەرە بریتین لە باجی گومرگی، هێمای بازرگانی، پێدانی دۆلار بە بازرگانان و میكانیزمی لێخۆشبوونی گومرگی.

سیستەمی “ئەسیكۆدا” هەوڵێكە بۆ پێكەوەبەستنی زانیارییەكانی هاوردە و گومرگ لە تەواوی عیراق و ئامانج لێی زیادكردنی داهات و رێكخستنەوەی باجە كە حكومەتی عیراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە خستویەتییە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام سیستەمەكە هێشتا لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ نەكراوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان