مه‌ودا میدیا-
کاروان گەزنەی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “سەرەتای مانگی داهاتوو رێکەوتنی یەکێتیی و نەوەی نوێ دەچێتە بواری جێبەجێکردن”.
وتیىش “بەتوندیی ئیدانەی بڕیاری وەزیری ناوخۆ دەکەین لەدژی دەسگیرکردنی بەڕێوەبەرو کارمەندی کەناڵ 8”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بەهیچ شێوەیەک بەشداریی حکومەتێکی خۆسەپێن ناکەین، ئۆباڵی دواخستنی پێکهێنانی حکومەت لەملی باڵی خۆسەپێنی پارتی دیموکراتە، نامانەوێ حکومەتێک پێک بێ جیاوازی لەنێوان شارەکان بکات”.
لاى خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌وڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنى یه‌كێتیی و نه‌وه‌ى نوێ تێكبدات، به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌و كاره ناكات و پارتیش به‌وه ناگات كه ده‌یه‌وێت، حكومه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى و به‌شداریی ده‌سه‌ڵات پێكدێت نه‌ك ئه‌وه‌ى له خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه و به‌رنامه‌ى پارتی دایه”.
ع