مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى بڵاویكردهوه، ئهو كهسهى خوشكهكهى خۆى كوشت دهستگیركراوه.
تۆمەتبارێک بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکرا
تۆمەتبارێک بەناوی (ئـ، س، ع) لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٣ بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی بەناوی (ئـ، س، ع) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٨ دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٣، هەواڵی برینداربوونی کەسێک بەناوی (ئـ، س، ع) لە گوندی تاسڵوجەی سەر بە قەزای سەیدسادق گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد.
دواتر بریندارەکە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراو بەڕێز دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد بەپێی ماددەی (٤٠٥) لە یاسای سزادان.
توانرا لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە لە ڕووداوەکەدا تۆمەتبار بەکاریهێنابوو.
لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
