مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/9/20، وەزیری دارایی عیراق لە کۆبوونەوەی وەزارەتەکەیدا جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی لەسەر میلاکی هەمیشەیی لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027دا ئاشکراکرد.
فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند “ئەم هەنگاوە دوای هەوڵێکی بەردەوامی فەرمانگە تایبەتمەندەکانی وەزارەتەکەیان هاتووە بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان، جێگیرکردنیان و دابینکردنی تەرخانکراوە دارایییەکان لە پڕۆژە یاساکەدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزارەتەکەیان بە بەرپرسیاریەتییەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسییەی گرێبەستەکاندا کردووە و کاری لەسەر تەواوکردنی پێداویستییە دارایی و تەکنیکییەکانی کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دۆسییەکە لە قۆناغی داواکارییەوە گواستراوەتەوە بۆ قۆناغی رێکارە فەرمییەکان، ئەویش لە رێگەی جێگەکردنەوەیان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا”.
ب ح