مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق دوو بڕیارى تایبه‌تى له باره‌ى كه‌ركوكه‌وه ده‌ركرد و داواى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌كات.
لە فەرمانێکدا عەلی زەیدی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بڕیاریدا بە زیادکردنی پشکی پارێزگای کەرکوک لە کارەبا و سووتەمەنی.
لە بەشێکی دیکەی فەرمانەکەیدا، داوا دەکات پەلەبكرێت لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە کێشە کارگێڕییەکانی ئەو پارێزگایە.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه دۆخى كاره‌با له شارى كه‌ركوك خراپه‌و به‌پێى پێویست كاره‌با نه‌دراوه‌ته هاوڵاتییان، ئه‌مڕۆش به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌باوه ده‌وامى خوێندگاكان راگیرابوو.
ع