مه‌ودا میدیا-
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى نه‌مانى به‌شه‌خۆراك، هاوڵاتییانى نیگه‌رانكردووه و به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیا راگه‌یاند “به‌شه‌خۆراك له عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت و مانگانه به‌شه‌خۆراك و ئه‌و ماددانه‌ى كه دیاریكراون دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
وتیشى “نه‌مانى به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هیچ شتێك له‌و باره‌وه نییه و پێدانیشى به‌رده‌وامیی ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “مانگانه مادده‌كانى به‌شه‌خۆراكمان به‌ده‌ست ده‌گات و له ئێستادا له دابه‌شكردنى مانگى چوار نزیكبووینه‌ته‌وه”.
حكومه‌تى عیراق مانگانه له به‌شه‌خۆراك برنج و رۆن و شه‌كر و نیسك و دۆشاو و له‌تكه نۆك و ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كات.
ع