مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ئێران بەتەواویی دەڕوخێت، تەنها چەند كاتژمێرێك پێش ئەوەی ئیدارەکەی وردەکاریی پاکێجێکی نوێی سزا ئابووریی پەکخستن لەدژی تاران رابگەیەنێت.
ترهمپ لەسەر پلاتفۆرمی “تروس سۆشیال” ئهو قسانهى كردووه، لەکاتێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکا خۆی ئامادەدەکرد بۆ پەردەلادان لەسەر ئەو رێوشوێنانەی کە ئامانجیان زیاتر گۆشەگیرکردنی ئێرانە لەڕووی ئابوورییەوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فشاردا دێت کە واشنتۆن بە گەورەترین هەڵمەتی تا ئێستا لە دژی تاران وەسفی کردووە.
پێشتریش سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمهریکا رایگەیاندبوو، واشنتۆن خۆی ئامادەدەکات بۆ دەستپێکردنی ئەوەی کە بە گەورەترین هێرشی دارایی ناوی دەبات بۆ سەر نەیارێکی، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ سنووردارکردنی کەناڵە بازرگانیی و داراییەکانی بەردەستی ئێران و فشارخستنە سەر ئەو قەوارە و وڵاتانەی کە بەردەوامن لە بازرگانیکردن لەگەڵیدا.
ئەم ڕێوشوێنانە لە کاتێکدایە کە فشارەکان لەسەر ئابووری ئێران زیاتر دەبن و ئهمڕۆ دووشەممە نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاستێکی نوێ بەرانبەر بە دۆلار دابەزیوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئێران چاوەڕوانی سزا نوێیەکان بوو.
ع