ترەمپ: میلیشیاکانی سەربە ئێران شێرپەنجەی جیهانن

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هێرشە هاوبەشەکەی شەوی رابردووی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عیراق، بە هەماهەنگی حکومەتی بەغدا بووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “میلیشیاکانی سەربە ئێران لە ناوچەکە، شێرپه‌نجه‌ی جیهانن، رێکاریی زیاتر بۆ لەناوبردنی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران دەگرنەبەر و وانەیەکی زۆر سەخت و وەڵامێکی کەمەرشکێنیان دەدەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشەکەی ئێران بە شێوازێکی لەناکاو کراوە و هێزەکانی ئەمەریکا تەنها چەند خولەکێکی کەمیان لەبەردەستدا بووە بۆ وەڵامدانەوە، بەڵام توانیویانە تەواوی مووشەکەکان پێش گەیشتنیان بە ئامانجەکان لە ئاسماندا تێکبشکێنن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان