عومان: هیچ كرێیه‌ك له‌ گه‌رووى هورمز وه‌رناگیرێت

مه‌ودا میدیا-

بەدر ئەلبوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومان ئه‌مڕۆ پێنجشەممە دووپاتیکردەوە کە رێکخستنەکانی داهاتوو سەبارەت بە گەرووی هورمز سەپاندنی هیچ کرێیەکی ترانزێت لەخۆناگرێت.

لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و ئەمه‌ریکا لە بەحرەین، سوڵتانییەتی عومان پشتیوانی خۆی بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیمزاکراوی ئەمه‌ریکا و ئێران دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگی سەرکەوتنەکانی لە بەدیهێنانی ئاشتی خوازراو و گەڕاندنەوەی ئازادیی کەشتیوانی لە رێگەی گەرووی هورمز و دەستەبەرکردنی تێپەڕبوونی سەلامەتی وڵاتەکەی کردەوە.

ئەلبوسەیدی ئاماژەی بەوەدا کە سوڵتانییەت وەک دەوڵەتێکی کەناراوی گەروو، بەرپرسیاریەتیی تایبەتی لە ئەستۆدایە لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی دەستەبەرکردنی کەشتیوانی دەریایی، بەگوێرەی بەرپرسیاریه‌تیی و پابەندبوونەکانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یاسای دەریا.

هەروەها دووپاتیکردەوە کە “رێکخستنەکانی داهاتوو سەبارەت بە گەرووەکە سەپاندنی هیچ پارەیەکی ترانزێت لەخۆناگرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان