پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێريی دەگاتە گەرمیان

مەودا میدیا-
هەرچەندە پرۆژەی رووناكی گەیشتووەتە بەشی زۆری شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام تا ئێستا گەرمیان ماوەتەوە و بەرپرسێكیش دەڵێت” بەمنزیكانە پرۆژەكە دەگاتە سنورەكە”.

ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” تا ئێستا تەنها ئیدارەی گەرمیان ماوە كە پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری پێبگات”.

وتیشی”بەپێی ئەو بەرنامەی كە وەزارەتی كارەبای هەرێم دایناوە، بڕیارە مانگی چواری ئەمساڵ پرۆژەكە بگاتە گەرمیان و هاوڵاتییانی سنورەكەش لە پرۆژەكە سوودمەند ببن”.

لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی دانانی پرۆژەكەشەوە بۆ گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد”وەزارەتی كارەبا بەپێی ئەو پلانە پرۆژەكەی جێبەجێكردووە كە پێشتر داینابوو، بەپێی پلانەكەش ئیدارەی گەرمیان خراوەتە دواین قۆناغ و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا كە پێدەچێت بكەوێتە مانگی چوار كارەبای 24 كاتژمێری بگاتە گەرمیان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان