مه‌ودا میدیا-
سکۆت بیسنت، وەزیری گەنجینەی ئەموریکا رایگه‌یاند “ئەگەری هەیە تاوەکو رۆژى چوارشەممەى ئه‌م هه‌فته‌یه رێککەوتنی کردنەوەی گه‌رووى هورمز لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت”.
لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا بووه هۆى ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت راسته‌وخۆ دابه‌زینى گه‌وره تۆماربكات بۆ خوار 80 دۆلار و نه‌وتى ته‌كساسیش بۆ 76 دۆلار.
له به‌رانبه‌ردا نرخى هه‌ردوو كانزاكه، زێڕ و زیو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه و ئۆنسه‌ى زێڕ گه‌یشته نزیكى 4100 دۆلار و زیو‌یش بۆ 60 دۆلار بۆ ئۆنسه‌یه‌ك به‌رزبووه‌وه.
داخستنى گه‌رووى هورمز بووه‌ته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى له جیهان، هاوكات دابه‌زینى نرخى زێڕ و زیو‌یش به‌هۆى ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
ع