مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد رۆژی چوارشەممە 2026/4/16، پێنج هێرشی درۆنی کراوەتەسەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند “کاتژمێر 10:00 خولەکی 2026/4/16 ، شەوی پێنجشەممە بە(یەک) درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە،لە کاتژمێر 13:00 خولەکی نیوەڕۆی 2026/4/16، بە(یەک) درۆن دووبارە هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەنێوان کاتژمێر (21:15 بۆ 21:23) خولەکی شەوی 2026/4/16، بە (سێ) درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە -کەمپی پەنابەران، هیچ زیانێکی گیانی لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا نەبووە”.
ب ح