مێدڤێدێڤ: هێزی گەرووی هورمز هاوشێوەی چەکی ئەتۆمییە

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشیی روسیا ئاشکرایکرد گەرووی هورمز چەکێکە هێزەکەی کەمتر نییە لە چەکی ئەتۆمی و هێزی داوەتە ئێران بۆ راگرتنی جووڵەی دەریاوانی لە گەرووەکەدا.

دمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشیی روسیا رایگەیاند “دەکرێت گەرووی هورمز لە کاتی ململانییەکاندا بۆ راگرتنی سەرجەم پرۆسەکانی گواستنەوەی نەوت و هەناردەکانی تر بەکاربهێنرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان ئەمەریکا و ئێران زەمینەیەک بۆ دانووستان دروستدەکات، بەڵام پرۆسەی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەردوولادا زۆر ئاڵۆز دەبێت، چونکە دەسەڵاتدارانی واشنتۆن نایانەوێت گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرن”.

ئەوەشی خستەڕوو “دانووستان هەمیشە باشترە لە بوونی جەنگ و ناکۆکییەکان بەڵام پێویستە بگاتە ئەنجامی کۆتایی نەک تەنها وەک دیالۆگ و گفتوگۆ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بمێنێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان