مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لیژنه‌ى غاز له قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، رۆژانە نزیکەی حه‌وت هەزار بتڵ غاز دابەشدەکرێت و سیستەمەکە کراوە بە کۆبۆنى خۆراك.
عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی وتى “ماوەی دوو رۆژە دابەشکردنی غاز لە سنووری سلێمانی کراوەتە کۆبۆنى خۆراك، لە ئێستادا بڕی پێویست لە غازی شل لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ماڵان‌دا دابەش بکرێت”.
وتیشى “هاوڵاتیبان و سێکتەرە جیاوازەکان لەسەر پڕکردنەوەی پێداویستییەکان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌و رۆژانە لە نێوان 6 بۆ 7 هەزار بتڵ غاز دابەشدەکرێت، کە ئەم بڕەش بە تەواوی خواستی خەڵکی شارەکە پڕدەکاتەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “غازی پێویست و تەواو بۆ نانەواخانە، سەموونخانە و چێشتخانەکانیش دابین کراوە تا چەقبەستوویی لە بازاڕدا دروست نەبێت”.
فاروق سه‌باح، بریكارى دابه‌شكردنى غاز به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بریكاره‌كانى غاز رۆژانه پشكى خۆیان له غاز وه‌رده‌گرن و به ئاگاداریی و به شێوه‌ى كۆبۆنى خۆراك به‌یانیان زوو له به‌رده‌م دوكانه‌كان دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییانى ده‌كه‌ین و تا ئێستا نه‌بووه به گرفت و قه‌یران و هاوڵاتییان نابێت خۆیان قه‌یران دروست بكه‌ن”.
ع