کاوە عەبدولقادر: پرۆژەکەمان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە واژۆکرا

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد پرۆژەکەیان بۆ دابینکردنی بەنزین و سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە هەنگاوی باشی بڕیوە.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ئەمڕۆ ژمارەی واژۆی پەرلەمانتارانیان بۆ پشتگیریی لە پڕۆژەکە گەیاندووەتە 105 واژۆ و دواتر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پڕۆژەکەیان واژۆکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پڕۆژەکە لە رێگەی لیژنەی نەوت و گازەوە لە دانیشتنی داهاتوودا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرزدەکرێتەوە و پەسەند دەکرێت، دواتر ئاڕاستەی حکومەتی عیراق دەکرێت تاوەکو هاوشێوەی پارێزگاکانی تر سووتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “وەزارەتی نەوتی عیراق بەنرخی 450 دینار بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابیندەکات و چیتر 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە نادرێت بە کۆمپانیا حزبییەکان لە هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان