به‌هۆى گرانى نه‌وت هاوڵاتییان هاواریان لێ هه‌ستاوه‌

مه‌ودا میدیا

له‌ لایه‌ك نه‌بوونى كاره‌با و غاز، له‌ لایه‌كى تریش گرانبوونى نرخى نه‌وت، هاوارى له‌ هاوڵاتییان هه‌ڵساندووه‌ و له‌م وه‌رزى سه‌رماو باران بارینه‌ نازانن په‌نا بۆ چ شتێك ببه‌ن بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌.

ماوه‌ى چوار رۆژه‌ به‌هۆى به‌رهه‌منه‌هێنانى غاز، كاره‌باى رووناكى بۆ 4 كاتژمێر له‌ شه‌و و رۆژێكدا كه‌مبووه‌ته‌وه‌، غازى ماڵانیش كه‌مبووه‌ته‌وه‌، نرخى نه‌وتیش بۆ یه‌ك به‌رمیل سه‌رو 340 هه‌زار دیناره‌.

عه‌فان ره‌حیم، هاوڵاتیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێستا هیچ شتێك نیی هاوڵاتیی له‌م سه‌رمایه‌ خۆى پێ گه‌رمبكاته‌وه‌، كاره‌با و غاز كه‌ دوو هۆكارن و هاوڵاتییان به‌كاریده‌هێنن بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ نین”.

باسى له‌وه‌شكرد “نه‌وتیش به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌ى زۆرینه‌ى هاوڵاتییان ناتوانن بیكڕن، یه‌ك لیتر له‌ به‌نزینخانه‌كان به‌ 1500 دیناره‌، واته‌ یه‌ك ده‌به‌ى 20 لیترى كه‌ به‌شى چوار رۆژ ده‌كات به‌ 30 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك به‌رمیل به‌ 340 بۆ 350 هه‌زار دیناره‌”.

به‌شێكى زۆرى هاوڵاتییان به‌هۆى كه‌مده‌رامه‌تیی ناتوانن نه‌وت بكڕن و چینى كه‌مئه‌ندامانیش به‌هۆى كه‌مى مووچه‌كه‌یان، مووچه‌ى دوو مانگیان به‌شى به‌رمیلێك نه‌وت ناكات.

سۆران سابیر، خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر دوو مووچه‌ هیچ پاره‌ى لێ خه‌رج نه‌كه‌م، به‌شى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ناكات، جگه‌ له‌وه‌ش، زستان به‌ به‌رمیلێك نه‌وت ته‌واو نابێت، هه‌ر خێزانى ده‌بێت لانى كه‌م دوو به‌رمیل نه‌وتى هه‌بێت، كه‌ ده‌كاته‌ مووچه‌ى پێنج مانگى من”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان