مه‌ودا میدیا-
له دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه پێش دوو ساڵ ئه‌نجامدرا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى ده هاته ئاراوه، په‌یامى به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دا كه چیتر به هه‌مان شێوه‌ى رابردوو حوكمڕانى به شێوه‌ى تاكڕه‌ویی به‌ڕێوه ناچێت.
له ته‌واوى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌ردوو حزب، یه‌كێتیی به‌رده‌وام پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه چیتر نایه‌وێت به هه‌مان شێوه‌ى كابینه‌كانى رابردوو ته‌نها به‌شداربوویه‌كى حكومه‌ت بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت شه‌ریكى ده‌سه‌ڵات و بڕیارده‌رى سه‌ره‌كیی بێت.
به‌رپرسى باڵاى یه‌كێتیی له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى وت “یه‌كێتیی ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به‌رده سه‌ر كه پێشتر به ئه‌ندام و لایه‌نگران و هاوڵاتییانى دابوو، ئه‌ویش كاركردن بۆ راستكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان و قه‌بوڵنه‌كردنى تاكڕه‌وی”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هیچكات به‌وه رازى نابین ئێمه ته‌نها به‌شداریی له حكومه‌ت بكه‌ین و بڕیار به‌ده‌ست نه‌بین، خه‌ڵكیش هه‌ڵوێستى یه‌كێتیی بینیی كاتێك په‌رله‌مانێك لاواز له‌ژێر فشار كۆبووه‌وه”.
ئه‌رده‌ڵان سه‌لیم، شاره‌زاى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى وت “هه‌رێمى كوردستان پێویستیی به‌وه هه‌یه كه دوو حزبى ده‌سه‌ڵات هه‌رچى زووه پێبكێن، هیچكام له‌و دوو لایه‌نه به‌بێ یه‌كتریی ناتوانن حكومه‌ت پێبهێنن و حوكمڕانیی بكه‌ن، به‌كارهێنانى زۆرینه شتێكى بێ مانایه، رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ر گرنگتره”.
دواى په‌یامه‌كه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ،سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بڕیارى كشانه‌وه‌ى له حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچوو، له ئێستادا یه‌كێتیی ته‌واوى وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانى له سنوورى سلێمانى كاره‌كانیان به‌ڕێده‌كه‌ن.
ع