مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ بەغدا و ناوچەکە گرنگە و دۆخەکە هەستیارەو پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەکە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند “دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاگری شەڕ ئەرکی هەمووانە و بەغدا پێشوازی لە دانووستانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” عیراق هەمیشە لەگەڵ ئاشتیدایە و دەیەوێت کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن، چونکە زمانی هەڕەشە و تووند خزمەتی هیچ لایەنێک ناکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “پشتیوانی لە رێککەوتنی نیوان هەسەدە و دیمەشق دەکەن، چونکە بەردەوامی گرژییەکان لە سوریا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی ناوخۆیی عێراق دەبێت”.
ب ح