مهودا میدیا-
كۆمپانیای pvi بۆ پشكنینی هونەری ساڵانەیی ئۆتۆمبێل ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە لە ڕێکەوتی 2026/03/01ـەوە، ئۆتۆمبێلێک کە پشکنینی ساڵانەیان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدەن، بڕی پشکنینەکەیان زیاد دەکات، ئەم بڕیارە بۆ پابەندکردنی شۆفێرانە بە ئەنجامدانی پشکنینی تەکنیکی ساڵانە.
لە رێکەوتی 2026/03/01ـەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پشکنینی ساڵانەی تەکنیکی لە کاتی خۆیدا ئەنجام نادەن، بڕی پشکنینەکەیان زیاد دەکرێت.
ئەم بڕیارە لە سێ خاڵدا روون کراوەتەوە:
1.ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە کاتی یاسایی خۆیاندا پشکنینی ساڵانەی تەکنیکی ئەنجام دەدەن، بڕی پشکنینەکەیان وەک خۆی دەمێنێتەوە.
2.ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە یەک ساڵ دوادەکەون لە پشکنین، جگە لە بڕی پشکنینی ئاسایی، رێژەی 50% لە بڕی ئەو ساڵەی دواکەوتووە لێ وەردەگیرێت.
3.ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە زیاتر لە یەک ساڵ دوادەکەون لە پشکنین، بڕی پشکنینەکە بەم شێوەیە زیاد دەبێت، بڕی پشکنینی ساڵی ئاسایی + 50% بڕی ساڵی یەکەم کە دواکەوتووە + 100% بڕی پشکنینی ساڵانی دوودەم و بەدواوە.
لەبەر ئەم هۆکارە، داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان و راستکردنەوەی سەروماڵیان، ساڵانە لە کاتی خۆیدا سەردانی بنکەکانی پشکنین بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان.
ع
