به‌رهه‌مێنانى نه‌وتى عیراق بۆ حه‌وت ملیۆن زیادده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

حکومەتی عیراق ئاشکرای کرد، پلانیان هەیە تا ساڵی 2030 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکەنەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى حكومه‌تى عیراق هاتووه‌ “هه‌وڵده‌ده‌ین تا ساڵی 2032 بیگەیەنینە 10 ملیۆن بەرمیل، ئەم بڕەش نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت، کە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووریی سەرتاسەری وڵات دەبێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هەردووى حكومه‌تى عیراق و هه‌رێم سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کرد، هاوکات جەختیان لە گرنگیی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و ژێرخانی ئابووری کردەوە، لەگەڵ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.

شه‌وى رابردوو به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كێلگه‌ى غازى كۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنانى غاز كه‌مكرایه‌وه‌ و كاره‌باى رووناكى بۆ 7 كاتژمێر له‌ شه‌و و رۆژێكدا كه‌مكرایه‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان