مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هه‌وڵێكى باشه هه‌رێم ده‌ستى به ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ى مانگى دوو، ئه‌گه‌ر تا 22ى مانگ داهاتى ناوخۆش بنێرێت، به‌غدا له كاتى خۆیدا مووچه‌ى مانگى دوو ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له راستیدا هه‌نگاوێكى باشه له ئێستاوه ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و سیستمى پایرۆڵ”.
وتیشى “ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌م مانگه زوو لیستى مووچه و داهاتى ناوخۆ بۆ به‌غدا بنێرێت تا 22ى مانگ، ئه‌وه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ره‌وانه ده‌كرێت و مووچه‌ى مانگى دوو به‌بێ دواكه‌وتن دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌و كاره بكات، ئه‌وه ئه‌ركى خۆى به‌جهێناوه و هه‌موو گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان روو له به‌غدا ده‌بن بۆ نه‌ناردن یان دواخستنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم”.
ع