مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى رێكنه‌كه‌وتن و ئه‌گه‌رى جوڵاندنى هێزى ده‌ریاى ئه‌مه‌ریكا بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز، سوپاى پاسداران وه‌ڵامى دایه‌وه.
سوپای پاسداران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە و ده‌ڵێت “هەر هەنگاوێکی هەڵە لە گەرووی هورمز بنرێت دوژمن دەخاتە گێژاوێکی کوشندەوە و وه‌ڵامێكى توندى دوژمنان ده‌ده‌ینه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “سەد فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كۆنترۆڵى دۆخى راستەقینەی گەرووی هورمزده‌كه‌ن، هەموو هاتوچۆیه‌ك لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکاندایە”.
باس له‌وه‌شكراوه “هەر جوڵەیەکی هەڵە دوژمن لە گێژەڵوکەی کوشندە لە گەروودا دەخاتە تەڵەوە”.
ع