بانگەوازێک ئاڕاستەی هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد شەڕێکی نەخوازراو لە لایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر ناوچەکەدا سەپێنراوە و پێی ناوەتە دەیەی دووهەمی و تەواوی ناوچەکەی گرتووەتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “ناکرێت کوردستان ببێتە مەیدانی شەڕێک کە شەڕی کورد نییە و ئاشکرایە کە توانای یاریکرنی لەنێوان ئەو وڵاتە زلهێزانەدا نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لەسەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات کە بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلاوە بنێن و هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە نزیکترین دەرفەتدا وەک زەروریەتێکی حەتمی قۆناغەکە بۆ پاراستنی سەروەریی و دەستکەوتەکانی کوردستان”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەوڵبدرێت بۆ راگرتنی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە لەسەر هەرێمی کوردستان دەکرێن لەلایەن ئەو لایەنانەی کە هەوڵدەدەن خۆیان بخەنەناو ململانێکە و خۆیان و وڵاتەکەیان دەخەنەژێر مەترسی گەورە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان