مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى گهرمیان بڵاویكردهوه، لەقەزای کەلار کەسێک بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی و تۆڕەکۆمەڵایەتییهکان لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە دەستگیرکرا.
باس لهوهشكراوه “تۆمەتبارێکی تر دەستگیرکراوه کە دانیشتووی شارۆچکەی هەریرە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادانی عیراقیی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو”.
تۆمەتبار لە رێگەی هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک بە ناوی (Bexall Jamal) خۆی وەک ئافرەت ناساندووە و هەستاوە بە هەڵخەڵەتاندنی پیاوان پاشان هەڕەشەی لێ کردوون و لە بەرانبەر سڕینەوەی گرتە ڤیدیۆ و وێنەکانیان داوای پارەی لێ کردوون و پارەی لەچەندین کەس بەو شێوەیە وەرگرتوە.
ع