ترەمپ: هێزەکانمان لە دەوروبەری ئێران دەمێننەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد سەرجەم کەشتی و فڕۆکە و سەربازەکانی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە تاوەکو کۆماری ئیسلامی بە تەواوی پابەند دەبێت بە رێککەوتنەکەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “”هەموو کەشتی و فڕۆکە و سەربازەکان لەگەڵ تەقەمەنی زیادە و چەک بۆ لەناوبردنی دوژمن، لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە تاوەکو ئەو کاتەی رێککەوتنە راستەقینەکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەگەر بەهەر هۆکارێک ئەمە ڕوونەدات، بە ئەگەری زۆر ئەوا لێدان و بۆردمانەکان دەست پێدەکەنەوە، ئەمەش بە شێوەیەکی گەورەتر و باشتر و بەهێزتر لە هەموو کاتێک کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هیچ چەکێکی ئەتۆمی لەئارادا نییە و گەرووی هورمزیش کراوە و پارێزراو دەبێت، لەم نێوەندەدا، سوپاکەیان پشوویەک وەردەگرێت و لە راستیدا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی سەرکەوتنی داهاتووی خۆی دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان