مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو، رۆشتنى هاوڵاتییانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاتى ئێران بێ پاره بووه، به‌ڵام چیتر پاره له هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت كاتێك بیانه‌وێت بچن بۆ ئه‌و وڵاته.
لەمەودوا هەر هاوڵاتییەکى عیراق و هه‌رێم، گەشت بۆ ئێران بکات، پسووڵەیەکی بە ناوی مەنەفێستی سەرنشینی نێودەوڵەتیی پێ دەدرێت و بڕی دوو هەزار و 500 دیناری لێ وەردەگیرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر هیچ بڕە پارەیەک بۆ گەشتکردن بۆ ئێران وەرنەدەگیرا.
سه‌ركه‌وت مزه‌فه‌ر، هاوڵاتییه‌ك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى ئێرانم كردووه، بۆ رۆشتن و هاتنه‌وه بڕى 5000 هه‌زار دینار له هاوڵاتیی وه‌رده‌گیرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و بڕه پاره نازانرێت به چ بڕیارێك دراوه و داهاته‌كه‌ش بۆ كێ ده‌بێت به‌ڵام هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێت”.
ع