مه‌ودا میدیا-
ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له فشاره‌كانى بۆ سه‌ر ئێران له باره‌ى رێككه‌وتن و ئاگربه‌ست و كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز و پابه‌ندبوون به راگرتنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ.
له دواى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته كه تێیدا ئه‌مه‌ریكا داواى له ئێران كردووه به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌ى بوه‌ستێنێت و پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ رابگرێت، له ئێستا ئه‌مه‌ریكا له رووى سه‌ربازیی و ئابوورى فشارێكى زۆرى له‌سه‌ر ئێران دروستكردووه.
د. موحەنناد ئەلعەزاوی، شارەزای کاروباری سیاسیی و سەربازیی به كه‌ناڵى سكاى نیوزى رایگەیاند “ئەمه‌ریکا فشاری ئاڵۆز دەخاتە سەر ئێران، کە گەمارۆ ئابوورییەکان و سەربازیی تێکەڵ دەکات و ده‌یه‌وێت له‌و رووه‌وه ئێران ملكه‌چى داواكارییه‌كانى بكات”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌و فشارانه‌ى ئه‌مه‌ریكا پاڵ بە تارانەوە دەنێت بەرەو بژاردەی دانوستان سەرەڕای کەمبوونەوەی ئیستفزازی ئێران”.
ع