پەرلەمانتارێکی عیراق گەنجێکی کورد لە زیندانەکانی میسر دەدۆزێتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد دوای ئەوەی گەنجێکی ئازیز لە ڕێکەوتی 2026/5/28، بە نیازبوو لە رێگەی فڕۆکەخانەی غەردەقەی وڵاتی میسرەوە بەرەو وڵاتی نەرویج گەشت بکات، بەهۆی بوونی کێشە لە فیزەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی میسرەوە دەستگیرکرا، گەنجەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بێسەروشوێن بوو و هیچ هەواڵێکی نەبوو، ئەمەش ببووە هۆی نیگەرانی و بێئاگاییەکی تەواوی کەسوکارە بەڕێزەکەی.

پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، دەستبەجێ کەوتنە خۆ و تێکۆشان بۆ سۆراغکردنی، خۆشبەختانە، لە رێگەی پەیوەندییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ نوێنەرایەتی و پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قاهیرە، توانییان سەرەداوێکی رووداوەکە و شوێنی دەستبەسەرکردنی بدۆزینەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” کەسوکاری ئەم گەنجەیان دڵنیاکردەوە کە تەندروستی تەواو و سەلامەتە و لە ئێستاشدا لەژێر چاودێریدایە و تەنها دوای تەواوبوونی چەند رێکارێکی یاسایی و رۆتینی وڵاتی میسر، لە نزیکترین کاتدا دەگەڕێندرێتەوە بۆ باوەشی کەسوکاری لە کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان