مەودا میدیا-
خوێندکارێک لە یەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای کەرکوک لەسەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی کێشابوو لە تاقیکردنەوەی وانەی هونەر فەسڵ دەکرێت.
د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند “راستەوخۆ پەیوەندیی بە سامان مەجید، جێگری بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوکەوە کردووە و سبەینێ مامۆستاکە بانگهێشتی پەروەردە دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهیچ شێوەیەک ئەم بابەتە تێپەڕ نابێت و وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ دەکات”.
ب ح