مووسه‌نا ئه‌مین: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ ده‌نێرێت

مه‌ودا میدیا-

دواى زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌هۆى نه‌ناردنى داهاتى ناوخۆ له‌ لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌، بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا مووچه‌ بنێرێت.

مووسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند “به‌غدا كێشه‌ى دارایی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات”.

وتیشى “پێم وایه‌ له‌م هه‌فته‌دا به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات”.

رۆژى رابردوو مه‌ودا میدیا له‌ زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومه‌ت ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ “رۆژى سێشه‌ممه‌ یان چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان