مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سوپاسى ئێران ده‌كات بۆ تێپه‌ڕبوونى نه‌وتى عیراق له گه‌رووى هورمز.
فواد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغداد تاوتوێی دۆخى ناوچه‌كه و شه‌ڕ و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عیراق كرد.
فواد حسێن، سوپاسی ئێرانى كرد كه رێگە دەدات ئەو كەشتییانەی نەوتی عیراقیان هەڵگرتووە، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژى رابردوو ئێران به فه‌رمى رایگه‌یاند “كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانى برا عیراقییه‌كانمان ده‌توانن به گه‌رووى هورمزدا تێپه‌ڕن.
ع