مەودا میدیا-
بڕیاروایە ئەمڕۆ تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێبکەون بۆئەوەی سبەینێ لەگەڵ دەستپێکی دەوام لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11) لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی تشرینی یەکەم (10) رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند “پڕۆسەی وردبینی لە لیستەکە دەسپێدەکات، بەمنزیکانە کارەکان تەواو دەبن، بۆ ئەوەی بتوانرێت دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عیراق، راستەوخۆ مووچەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عیراق لیستی مووچە پێش کۆتایی مانگ رادەستی بەغدا دەکات.
ب ح