شاندى ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌وحه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران

مه‌ودا میدیا-

قەتەر لێدوانی لەسەر ئەو ڕاپۆرتانەی ئەم دواییە داوە کە باس لە ئەگەری کۆبوونەوەی شاندەکانی ئەمه‌ریکا و ئێران دەکەن، کە لەم هەفتەیەدا گەشت بۆ ده‌وحە دەکەن.

مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند “نوێنەری واشنتۆن، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، ئێستا لە دەوحەن بۆ دیدار لەگەڵ ناوبژیوانان و گفتوگۆکردن لەسەر دانوستانەکان، لە کاتێکدا بڕیارە هیچ دیدارێکی ئاست بەرز لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدرێت”.

لە یاداشتێکی تردا، وتەبێژەکە پشتڕاستی کردەوە “ئەو 6 ملیار دۆلارە لە پارەی ئێرانی کە لە قەتەر بەستراوەتەوە هێشتا نەگوازراوەتەوە بۆ تاران و پابەندە بە رێککەوتنی ساڵی 2023، بۆ کڕینی کەلوپەلی مرۆیی تەرخانکراوە”.

ئەلئەنساری ئاماژەی بەوەشکرد “هێڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆ بەکارهێنراوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی گەرووی هورمز و کۆنتڕۆڵکردنی رووبەڕووبوونەوەکان لە چەند رۆژی رابردوودا”.

وتەبێژەکە ڕوونی کردەوە “لەگەڵ سوڵتانییەتی عومان هەماهەنگی دەکەین سەبارەت بە گەرووی هورمز و تێپەڕینی سەلامەتی کەشتییەکان”.

واشنتۆن و تاران رێککەوتن لەسەر راگرتنی ئەو هێرشانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیان پێکردەوە، سەرەڕای واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم یاداشتە بە نێوەندگیری پاکستان و قەتەر رێگەی خۆشکرد بۆ دانوستانەکان بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی 60 رۆژدا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان