بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردوە

مەودا میدیا-

بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردوە و ئاشکرایانکرد بۆ هەموو لایەکی رووندەکەنەوە کە (فەیسەڵ کەریم خان) تەنها دەستی لە کاری حزبی و ئۆرگانی لەریزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە.

بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی رایانگەیاند “ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێستاش چەند سایت و پەیج و ئەکاونتێکی بێ دایک و باوک نوسینی ئاست نزم و نەشیاو بڵاودەکەنەوە لێرەوە رایدەگەیەنن کە ئەو جۆرە بۆچوون و نووسینانەی بڵاودەکرێنەوە بەهیچ شێوەیەک گوزارش لە بۆچوونی میرانی برادۆست ناکات و لێی بەرپرس نین”.

ئەوەشیان خستەڕوو “میرانی برادۆست بەهیچ شێوەیەک جیاوازیان نەکردووە لەنێوان خەڵکی کوردستان بەگشتیی و هەموو عەشیرەتەکانیش بەتایبەتی و بەدڵنیاییەوە لە داهاتووش دا نایکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان