مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چه‌كدارانى داعش له سنوورى حه‌ویجه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پۆلیسى فیدراڵیی عیراق و قوربانیی هه‌یه.
به‌پێى زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای حەویجە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراوه و چوار پۆلیسی تریش برینداربوون.
هێرشەکەی چەکدارانی داعش بە دیاریکراوی کراوەتە سەر فەوجی سێی سەر بە لیوای نۆی پۆلیسی فیدراڵی لەو سنوورە.
به‌پێى زانیارییه‌كان، جگە لە زیانە گیانییەکان، بەهۆی هێرشەکەوە کامێرایەکی حەراریی هێزە ئەمنییەکان تێکشکێنراوە.
ع