مەودا میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش بڕیاردانە لە پشکی دیاریکراوی حکومەتی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە بڕیار لەبارەی 120 ملیارەکە یان کەمتر لەو بڕە دات کە دەبێت حکومەتی هەریم وەک داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدای بکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی 120 ملیارەکە یان کەمتر، سبەینێ وەزارەتی دارایی عیراق رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و بە وەزیری دارایی عیراقیان راگەیاندبوو “کە داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە و ناتوانن 120 ملیار دینار بنێرن”.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “شاندەکەیان داوایان لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق نەکردووە ناردنی مووچە بەشێوەی (مقاسە) لێبڕین بنێرن و تەنها داوای کەمکردنەوەی 120 ملیارەکەیان کردووە”.
ب ح