سەدان دۆنم زەوی گوندێکی شارەزوور ژەهراویی کراوە

مەودا میدیا-

لە گوندی دەق سەر بە ناحیەی زەڕایەن لەناو لەوەڕگا و پشووپاوانی گوندەکە جۆرە ژەهرێکی کوشندە رژێنراوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە.

د. عیسا سەعید مەحمود، بە مەودا میدیای راگەیاند “ژەهرەکە سێ سەر ئاژەڵی کوشتووە نزیکەی 100 بۆ 120 سەر ئاژەڵی تر لەژێر چاودێری پزیشکی بەیتاڵیدان، هەروەها (400 دۆنم) زەوەی کشتوکاڵی کە لەوەڕگای ئاژەڵە بە دەرمانی ( zinc phosphite) ژەهراویی کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژەهرەکە لەلایەن جووتیارانەوە لە وەرزی پێگەیشتنی گەنم و جۆ بۆ کوشتنی مشک بەکاردێت بەڵام لەئێستادا وەرزی چاندن نییە و چەند کەسێک هەستاون بە تێکەڵکردنی ژەهرەکە لەگەڵ خوێ و بڵاوەپێکردنی لەناو پووش و پاوانی گوندەکەیان”.

ئەوەشی خستەڕوو “نزیکەی (400 دۆنم) زەوی گوندەکەیان بە دەرمانەکە ژەهراوی کراوە و ئاژەڵەکانی گوندەکەشیان ژەهراوی بوون، لەسەر رووداوەکە سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان