ئیسرائیل رێككەوتنەكەی نێوان ئەمەریكا و ئێران تێكدەدات

مەودا میدیا-
ئێوارەی دوێنێ‌ لە ئەنجامی هێرش و پەلامارەكانی ئیسرائیل و خزبوڵڵا بۆسەر یەكتر، نزیكەی 50 هاوڵاتی لوبنانی و چوار سەربازی سوپای ئیسرائیل كوژران، ئەمەش یەكەم پێكدادانی توندە لە نێوانیاندا لەو كاتەوەی تاران و واشنتۆن گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە نێویاندا لوبنان.

دوای چەند كاتژمێرێك لەو پێكدادانە كۆشكی سپی رایگەیاند” ئیسرائیل و حزبوڵڵا لەسەر ئاگربەست رێككەوتوون و پاشنیوەڕۆی هەینی ئاگربەستەكە كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە دوای ئەوەی واشنتۆن و قەتەر نێوەندگیرییان كردووە دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیسرائیل و ئێران.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی “بی بی سی نیوز” دوای ئەوەی رێككەوتنی ئاگربەستەكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر رێپێوانێك لە باشووری لوبنان دوو كەس كوژراون، ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوای راگەیاندنی رێككەوتنەكە ئیسرائیل زیاتر لە 10 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجامداوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دوێنێ‌ هەینی رایگەیاند” لەگەڵ “ئیسرائیل” قسەم كردووە و داوام لێكردون لەسەر ئاگربەستەكە رازی بن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان