بەقایی: هێرشەکانی ئەمەریکا بێ پاساون

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد لە رێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە چەند پێشنیازێکیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ئەمەریکا پێگەیشتووە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هیچ ناڕوونییەک لە دەقی لێکتێگەیشتنەکەی ئیسلام ئاباددا نییە تاوەکو سەرۆکی ئەمەریکا پاساو بۆ پێشێلکردنی بهێنێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وڵاتانی نێوەندگیر هەوڵی رێگریی لە زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدەن، بەڵام ئێران سڵ لە هیچ هەنگاوێک ناکاتەوە بۆ بۆ راگرتنی تاوانەکانی ئەمەریکا”.

ئەوەشی خستەڕوو “بانگەشەی ئەمەریکا بۆ پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هیچ بنەمایەکی راستی نییە و هێرشەکانی ئەمەریکا بێ پاساوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان