مه‌ودا میدیا-
حسێن کرمانپور لێپرسراوی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئیلنا رایگه‌یاند “یەکێک لەو رووداوانەی کە لە یەکەم ساتەکانی جه‌نگی دووەم، 27ى شوباتى ئه‌مساڵ روویدا بۆردوومانکردنی ماڵی رابه‌ر بوو، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندان و هەندێک کەسی ناوچەکه”.
وتیشى “لەو رۆژەدا هاوڕێکانمان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا لە ئامادەباشیدا بوون، کە چاوەڕوان دەکرا ئەندامانی ماڵی رابه‌ر، لەنێویاندا خودی رابه‌ری شه‌هیدو ئەندامانی نوسینگەكه‌ی بهێنرێن بۆ ئه‌و شوێنه، ئەو رۆژە، لە نێوان كاتژمێر 11:00 بۆ 1:00ی نیوه‌ڕۆ راگەیەندرا کە بەرپرسێک لە به‌یتی رابه‌رییه‌وه دەهێنرێت، ستافی پزیشکی نەخۆشخانەکە پێیانوابوو رابه‌ره‌و هەموویان دڵخۆش بوون كه رابه‌ر زیندووه، هه‌روه‌ك دوودڵیش بوون چونكه چاودێریكردنی رابه‌ر كارێكی ئاسان نییه، له‌و ساتانه‌دا تێگه‌یشتین كه رابه‌ر شه‌هید بووه‌و بڕیاره ئاغا موجته‌با بهێنن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئاغا موجته‌با ئه‌وكاته هێشتا نه‌بوو به رابه‌ر، نزیكه‌ی كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند بریندارێكی تردا گه‌یه‌ندرانه ژوری نه‌شته‌رگه‌ریی، هێشتا هیچ ده‌نگۆیه‌ك نه‌بووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی روویداوه‌و هیچ هه‌ستیارییه‌كیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌بوو، هه‌ستیارییه‌كه زیاتر له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی رابه‌ری شه‌هید بوو”.
“دەرەنجامەکەمان ئەوە بوو کە کەسێک کە لەژێر بۆردوومانێکی لەو شێوەیەدا بووبێت، نابێت جەستەیەکی سه‌لامه‌تی هەبێت، بەڵام جگە لە برینداربوونێكی رووکەش لە دەموچاو و سەر و قاچەکانی کە نه‌بووه هۆی قرتان یاخود ناڕەحەتییەکی تایبەت، هیچ شتێکی تایبەت رووی نەدابوو، لە روانگەی منەوە وەک پزیشکێک، ئەوە بە برینێکی گەورە نەدەزانرا و پێویستی بە هیچ رێکارێکی تایبەتی نەبوو، جگە لە یەک یان دوو ته‌قه‌ڵ کە بەکاریان هێنابوو، ئەگەر هەڵە نەبم، تا کاتژمێر 2:00ی به‌یانی رۆژی دوایی هێرشه‌كه لای ئێمه میوان بوو”.
باسى له‌وه‌شكرد “هاوكاره‌كانم ده‌یانوت هه‌رچیمان كرد رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت (مه‌به‌ستی موجته‌با خامنه‌ییه)، تا كاتی به‌ربانگ نه‌یشكاند، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌لامه‌تی ئه‌وه، ئه‌گه‌ر برینه‌كه‌ی سه‌خت بووایه نه‌یده‌توانی به قسه‌مان نه‌كات، هاوڕێیانیش پێداگرییان نه‌كردو تا به‌ربانگ مایه‌وه، ته‌قه‌ڵه‌كانیان بۆ كرد‌و كاتژمێر 2:00 به‌ره‌و شوێنێك كه ده‌بووایه بڕۆن، رۆیشتن”
ع