مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى زیاتر له 45 رۆژ كێشه‌ى كه‌مى غاز له سلێمانى سه‌ریهه‌ڵدا بۆ به‌رهه‌منه‌هێنانى غاز، له ئێستادا دۆخه‌كه به ته‌واویی ئاسایی بووه‌ته‌وه.
عوسمان جه‌مال، فرۆشیاری غاز به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “غازى ماڵان به ته‌واویی ئاسایی بووه‌ته‌وه و هه‌موو رۆژێك لاى فرۆشیار و بریكاره‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت”.
وتیشى “به‌هۆى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگ غاز كه‌مبووه، ئه‌مه وایكرد پێویستیی خه‌ڵكى پڕنه‌كرێته‌وه، بۆیه ئێستا رۆژانه كه غازیش هه‌یه هه‌ر به سه‌ره‌گرتن له به‌رده‌م دوكان و بریكاره‌كان دابه‌شده‌كرێت چونكه پێویستیی خه‌ڵك زۆره له‌م كاته‌دا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو به ته‌واویی غازى ماڵان ئاسایی ده‌بێته‌وه و وه‌ك رابردوو دوكان و بریكاره‌كانى غاز غازیان زۆر ده‌بێته‌وه و هه‌ركات سه‌ردان بكه‌ى غاز ده‌ستده‌كه‌وێت”.
له لایه‌كى تره‌وه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و غازى سلێمانى رایگه‌یاند “غازى ماڵان به ته‌واوى ئاسایی بووه‌ته‌وه و نانه‌واخانه‌كان ده‌توانن رۆژانه هه‌رچه‌ندیان بوێت غاز به‌كاربهێنن و داوابكه‌ن”.
ع