مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له رۆژانى داهاتوو، ده‌ست به هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵى زیندوو له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ناو هه‌رێم بكرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى هه‌رزانبوونى گۆشتى سور.
له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوو، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هاورده و گرفتى كه‌مى خستنه‌ڕووى ئاژه‌ڵ، نرخى گۆشتى سور به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له هه‌رێم گرانبوو به جۆرێك یه‌ك كیلۆ گۆشتى سور گه‌یشته سه‌رو 25 هه‌زار دینار.
به‌پێى رێككه‌وتنێكى نێوان کۆمپانیاکانی بەشدار لە کۆڕبەندی ئابووریی نێوان هەرێمی کوردستان و روسیا لە هەولێر، به به‌هاى 15 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ست واژۆ كراوه بۆ هاورده‌كردنى سه‌رو 100 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵى زیندوو بۆ ناو هه‌رێم.
كامه‌ران سه‌لاح، گۆشتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌گه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته وه‌ك خۆى كارى پێبكرێت و ئاژه‌ڵ هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت، به دڵنیاییه‌وه نرخى گۆشتی سور له ناوخۆى هه‌رێم هه‌رزان ده‌بێت، چونكه هۆكارى گرانبوون كه‌مبوونه‌وى ئاژه‌ڵ و كه‌مى هاورده‌ى ئاژه‌ڵه بۆ هه‌رێم”.
ع