مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌ر جۆرێك بێت گه‌روى هورمز بكرێته‌وه.
ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند ” فه‌ڕه‌نسا ئەرکێکی بەرگریی ئامادە دەکات بۆ کردنەوەی گەروی هورمز و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه‌ى چه‌ند رۆژێكه دروستبووه”.
وتیشى “فه‌ڕه‌نسا دوو كه‌شتی دەنێرێت بۆ دەریای سور له چوارچێوه‌ى ئه‌ركه به‌رگرییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌روه‌كه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هێرش بۆ سەر قوبرس هێرشکردنە بۆ سەر ئەوروپا”.
ع